ئاڤا نیوز
ئێران لە شەش مانگی ڕابردوودا تا ئێستا، لە خاڵە سنوورییەكانی هەورامانی سەر بە پارێزگای كرماشان، بەبەهای نزیك لە 252 ملیۆن دۆلار كاڵا و کەلووپەلی هەناردە كردووە.
وێنە گەورەکە: پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، نزیكەی 371 كیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە، دوو خاڵی سنووریی فەرمی و چەندین بازاڕچە و خاڵی سنووری دیكەی نافەرمی لە نێوانیاندا هەیە وەک خاڵە سنوورییەكانی شۆشمێ و شێخ سڵە و سەلاسی باوەجانی و نەوسوود.
زانیاریی زیاتر: لە شەش مانگی ڕابردوودا و لەو خاڵە سنوورییانە بە بەهای نزیك لە 252 ملیۆن دۆلار كاڵا هەناردەی هەرێمی كوردستان و عێراق كراوە, بەمشێوەیەی خوارەوە:
- لە خاڵی سنووریی شێخ سڵە، 317 هەزار و 352 تۆن كاڵا بە بەهای 231 ملیۆن و 693 هەزار دۆلار هەناردە كراوە.
- لە خاڵی سنووریی شۆشمێ، 286 هەزار تەن كاڵا بە بەهای 20 ملیۆن و 644 هەزار دۆلار هەناردە كراوە.
- لە خاڵی سنووری شێخ سڵە هەناردەكردن بە ڕێژەی لەسەدا 29% و لە خاڵی سنووریی شۆشمێ بە ڕێژەی لەسەدا پێنج زیادی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو كاڵایانەی كە زیاتر لە ئێرانەوە هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن زیاتر بەرد و ئاسن و میوە و سەوزە و كەلوپەلی كشتوكاڵی و پیشەسازی و بیناسازی و كاشی و كارتۆن و كەرەستەی خۆراكی و پلاستیكییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





