کێشەی خەڵک؛ ژمارەیەک پۆلیسی بارەگا حیزبییەکان مانگانە بڕێک پارەیان لێدەبڕدرێت و نیگەرانن
- هەواڵ
- 15 تشرینی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە پۆلیسی پاسەوانی بارەگا حیزبییەکان لە سنووری گەرمیان، ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بە بڕینی بڕی 61 هەزار دینار لە مووچە مانگانەکانیان.
بەدواداچوونی ئاڤا؛ ئاڤا زانیویەتی نزیکەی 900 پۆلیس کە ئەرکی پاسەوانیکردنی بارەگای هەموو حیزبەکانیان لە ئەستۆدایە، مانگانە و لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا، بڕی 60 هەزار دیناریان بە شێوەیەکی ئاشکرا و یاسایی بۆ تێچووی نانخواردن لێ دەبڕدرێت. بەڵام جێگەی نیگەرانی ئەو پۆلیسانە ئەوەیە کە بڕی هەزار دیناری دیکەشیان لێ وەردەگیرێت بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن و ئاگاداری ئەوە بن کە کێ ئەو بڕە پارەیە دەبات. بەمەش کۆی گشتی پارەی بڕڕاو لە هەر پۆلیسێک دەگاتە 61 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی؛ فازڵ حەمە ڕەحیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی پاسەوانی بارەگاکان، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، هۆکاری بڕینی ئەو هەزار دینارە لە ڕابردوودا بۆ دابینکردنی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل و نانخواردنی ئەو ستافە بووە کە مووچە دابەش دەکەن. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەندێک جار کێشەکە لە بانکەکانەوە سەرچاوە دەگرێت و ئەوان ئەو پارەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەبڕن.
فازڵ حەمە ڕەحیم جەختی لەوە کردەوە و وتی: "بەدواداچوونی ورد دەکەین و لەمەودوا نابێت یەک دیناری زیادەش لە مووچەی ئەو پۆلیسانە ببڕدرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە





