ترەمپ و نەتانیاهۆ هۆشداری بە حەماس دەدەن: چەک دانەنێی چەکت پێدادەنێین
- هەواڵ
- 15 تشرینی یەکەم

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەرلەمانی ئیسرائیل وتار دەدەن
ئاڤا نیوز
دوای ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، هەر یەکە لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری بە حەماس دەدەن کە 'پابەندی ڕێککەوتنەکە و پرسی چەکدانان بێت.'
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز ڕایگەیاند،، "ڕازی بووم دەرفەتێک بە ئاشتی بدەم، بەپێی پلانی ئاشتی 20 ترەمپ ئەگەر حەماس پابەند ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە نەبێت ئەوا دەرگای دۆزەخی بەڕوودا دەکرێتەوە''.
-دەشڵێت، "ئازادکردنی بارمتەکان و دڵنیابوون لە چەکداماڵینی حەماس بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی زۆر گرنگن.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەموو بارمتە زیندووەکان وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا ئازاد کران، بەڵام ئەرکەکە هێشتا تەواو نەبووە و تەرمی هەموو بارمتەکان ڕادەست نەکراوەتهوە، ئەگەر حەماس چەک دانەنێت، چەکی پێ دادەنێین، ئەگەر پێویستیش بکات بە شێوەیەکی توندوتیژانە ئەو کارە دەکەین، ئەوان دەزانن کە من لەو بارەوە گاڵته ناکەم."
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





