
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی تارمیەی باکووری بەغدا، ئۆتۆمبێلی کاندیدێکی (هاوپەیمانیی سیادە) کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداشە، لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بە ئامانج گیرا و ڕووداوەکە بووەهۆی کوژرانی ئەو کاندیدە.
وێنە گەورەکە: 11ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و لەئێستاوە کاندیدەکان بانگەشەی گەرم و گوڕ بەڕێوەدەبەن، هاوپەیمانیی سیادە و تەقەدووم دوو دیارترین لیستی سوننەکانی عێراقن و کارنامەی هەڵبژاردنیان لەسەر ڕەخنەگرتن لە پەراوێزخستنی سوننە و بەڵێنی بەهێزکردنەوەی ئەو پێکهاتەیە داڕشتووە، کە زیاتر لە 80 ساڵ حکومڕانی عێراق بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەحمەد مەشهەدانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو سەفا حوسێن مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە بۆ پەرلەمانی عێراق، لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنراوەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمەش بزانە؛ سەفا مەشهەدانی یەکەمین کاندیدی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقە کە بە ئامانج بگیرێت و بکوژرێت، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاونەکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






