
وێنەی ژمارەیەک لە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق
ئاڤا نیوز
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، لەبەردەم نووسینەوەی مێژوودایە و لە یارییەکی چارەنووسازدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سعودییە دەبێتەوە، جگە لە بردنەوە هیچ ئەنجامێکی دیکە لەبەرژەوەندی شێرەکانی ڕافیدەین نییە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 09:45 ـی شەو بەکاتی هەولێر، لە شاری جەددەی سعودییە، هەڵبژاردەی عێراق و سعودییە لە چوارچێوەی پاشکۆی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بەیەک دەگەن، عێراق پێویستی بە بردنەوەیە بۆ ئەوەی کورسیەکی ئەو پاڵەوانێتییە جیهانییە مسۆگەر بکات، لەبەرامبەردا سەوزپۆشەکانی سعودییە بە بردنەوە و یەکسانبوون ساڵی داهاتوو لە ڕیزی گەورەکانی جیهان لە مۆندیال یاریی دەکات.
زانیاریی زیاتر: مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە باڵادەستی عێراقییەکان نیشان دەدات، بەو پێیەی هەردوو هەڵبژاردە لە 37 بۆنەی جیاوازدا بەیەک گەیشتوون، کوڕانی وڵاتی دوو ڕووبار 17 یارییان بردووەتەوە، سعودییەکان 11 بردنەوە و لە نۆ یاریشدا یەکسان بوون.
ئەمەش بزانە: عێراقییەکان دەیانەوێت دوای 40 ساڵ جارێکی دیکە باوەش بە پاڵەوانێتی مۆندیال بکەنەوە. لەنێو یاریزانە بانگهێشتراوەکانیش شەش یاریزانی کورد هەن، کە هەریەک لە یوسف ئەمین، مارکۆ فەرەج، مێرخاس دۆسکی، ئوسامە ڕەشید، ئاکام هاشم و شێرکۆ کەریم لەخۆدەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: عێراق و سعودییە هەردووکیان یاریی یەکەمیان بردووەتەوە و خاوەنی سێ خاڵن، بەڵام لەبەر ئەوەی سعودییە گۆڵی زیاتری کردووە لە پلەی یەکەم دێت، شێوازی پاڵەوانێتییەکەش بەو جۆرەیە پلەی یەکەم ڕاستەوخۆ دەگاتە مۆندیال، پلەی دووەم لەگەڵ دووەمی گرووپەکەی دیکە یارییەکی یەکلایکەرەوە دەکات، براوەیان ڕووبەڕووی پاشکۆی کیشوەرێکی دیکە دەبێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: سبەی شەپۆلی باران بارین دەست پێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات دۆخی دوای هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەكەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە






