
کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، وێنە: ABC
ئاڤا نیوز
کامالا هاریس دەیەوێت بە بڵاوکردنەوەی تۆماری پزیشکیی خۆی، فشار لە دۆناڵد ترەمپ بکات تاوەکو تۆمارە تەندروستییەکانی خۆی بڵاوبکاتەوە.
وێنە گەورەکە: کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە ڕاپۆرتێکی پزیشکیی بڵاودەکاتەوە کە شیاوی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پشتڕاست دەکاتەوە، ئەمەش بۆ فشار خستنەسەر دۆناڵد ترەمپە تاوەکو تۆمارە تەندروستییەکانی خۆی بڵاوبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕاوێژکارێکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی هاریس ڕایگەیاندووە، ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیە دەبێت: "ئەو خاوەنی خۆڕاگری جەستەی و دەروونییە کە پێویستە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەرکەکانی سەرۆکایەتیی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات".
لەلایەکی دیکەوە: تیمی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئامانجییان ئەوەیە کە تیشک بخەنە سەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونی ترەمپی تەمەنی 78 ساڵی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کە تا ئێستا ڕەتیکردووەتەوە زانیاری وردی پزیشکی لەبارەی تەندروستیی خۆیەوە بڵاوبکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
باکگراوند: لە کۆتایی ساڵی 2023، ترەمپ یاداشتێکی پزیشکی پێشووی کۆشکی سپی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایدەگەیەنێت، تەندروستییەکی "نایاب"ـی هەیە، بەڵام وردەکارییەکە کورت بوو و باسی لەوە نەکردبوو کە ترەمپ چ پشکنینێکی بۆ کراوە کاتێک لە مانگی ئەیلولی 2023 پشکنینی فیزیایی ئەنجامدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
