
دابەشکردنی زەوی لە زاخۆ
ئاڤا نیوز
وەکو یەکەم شوێن لە زاخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و سبەی جوارشەممە تیروپشک بۆ دابەشکردنی پێنج هەزار زەوی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 21 هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر، دهۆک و زاخۆ ئامادەن بۆ دابەشکردن، سبەی قۆناغی یەکەم دەست پێدەکات، بۆ قۆناغی دووەم سێ هەزار و 500 دۆنم لە زاخۆ ئامادەکراوە و ناوی 12 هەزار فەرمانبەر گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی ناویان بچێتە نێو تیر و پشک.
لێدوانی فەرمی: یونس محەممەد، سەرۆکی شارەوانی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "کاتژمێر 10ی بەیانی تیروپشک بۆ دابەشکردنی پێنج هەزار پارچە زەوی دەکرێت و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت، ئەمە قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکەیە لە قۆناغەکانی داهاتوودا هەزاران فەرمانبەری دیکە لەم پڕۆسەیە سوودمەند دەبن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وردبینی لە پێداچوونەی ناوی فەرمانبەر و خانەنشینان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەردەوامە، لە قوناغی داهاتوو هەزار کەس لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 40 خولەک لەمەوپێش
نووسەر و لێکۆڵەرێکی دیاری کورد لە سەقز کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم





