
سەرۆک بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی وتار لەبەردەم دەیان هەزار لایەنگری پارتی لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە دوایین ڕۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردندا سوپاسی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکات و گوتی سەرەڕای زمانی زبری هەندێک لایەن خۆیان بۆ ئەو ئاستە دانەبەزاند.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر کۆتایی بە کەرنەڤاڵی جەماوەری بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی 190ـی هێنا، کە نزیکەی 70 هەزار لایەنگر ئامادە بوون.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لەکاتی بەشداریکردنی لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، شانازییەکی گەورەیە کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێک بە هەڵبژاردن چارەنووسی حوکمڕانیی دیاری دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا سەرۆکی بارزانی گوتی "دەبوو ئەم هەڵبژاردنە دوو ساڵ پێش ئێستا کرابا، بەڵام هەندێک لایەن خۆیان لەم هەڵبژاردنە دەدزییەوە".
گۆشەیەکی دیکە: سەرۆک بارزانی ڕوویکردە لایەنگرانی حیزبەکەی و سەبارەت بە بەکارهێنای زمانی زبری هەندێک لایەن ئاماژەی بەوەدا "سەرەڕای سنووربەزاندن و بەکارهێنانی زمانی زبر لەلایەن هەندێک لایەن، بەڵام ئێمە نەهاتینی ئەو ئاستە، سوپاسی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەم کە خۆیان بۆ ئەم ئاستە دانەبەزان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 40 خولەک لەمەوپێش
نووسەر و لێکۆڵەرێکی دیاری کورد لە سەقز کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم




