
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە دوایین و گەورەترین کەرنەڤاڵی پارتی لە هەولێر وەڵامی دروشمی لایەنەکانی دایەوە و ڕایگەیاند: تەمەنام دەکرد درووشمی لایەنەکان کێبڕکێکردن بووایە لەگەڵ پارتی.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، گەورەترین و دوایین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە یاریگای فرانسۆ هەریری بە بەبەشداریی دەیان هەزار کەس بەڕێوچوو.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە کەرنەڤاڵی پارتی لە هەولێر دوایین پەیامی پارتی پێشکەشکرد و وەڵامی دروشمی لایەنەکانی دایەوە و گوتی: بەداخەوە لایەنەکان دروشمی تێکدان و ڕووخاندنیان هەڵگرتووە، تەمەنام دەکرد دروشمی لایەنەکانی دیکە کێبڕکێکردن بووایە لەگەڵ پارتی بۆ پرۆژەی باشتر و پێکەوەژیان و حکومڕانییەکی باشتر، بەڵام دروشمی هەندێک لایەن کە تێکدان و دەرکردنە، خۆشیان دەزانن ناتوانن".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکان کرد و گوتی: "قسەی گەورە ئاسانە، پارتی حیزبی کردارە نەک قسە و خەون بە ڕووخاندنی پارتییەوە مەبینن. سەرۆک بارزانی گوتیشی: "بیر لەوە مەکەنەوە بە دژایەتیکردنی پارتی شتتان دەستکەوێت، ئەوەی بە دۆستایەتی لەگەڵ پارتی دەستتان دەکەوێت، بە ژیانتان بە دژایەتی پارتی دەستتان ناکەوێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 38 خولەک لەمەوپێش
نووسەر و لێکۆڵەرێکی دیاری کورد لە سەقز کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم




