
سەرۆک بارزانی لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە دوایین و گەورەترین کەرنەڤاڵی پارتی لە هەولێر دوایین پەیامی پارتی ئاراستەی ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەی و خەڵکی کوردستان کرد و داوایەکیشی ئاراستەی کۆمیسیۆن کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 15-10-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، گەورەترین و دوایین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە یاریگای فرانسۆ هەریری بە بەبەشداریی دەیان هەزار کەس بەڕێوچوو.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی تیشکی خستەسەر کارەکانی کۆمیسیۆن و ڕایگەیاند: لەسەر داواکاری پارتی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕێکوپێکی کارەکانی کردووە، سوپاسیان دەکەم، داوایان لێدەکەم بەمشێوەیە بەردەوام بن و ڕێگربن لەوەی دەستکاریی ئەنجامی هەڵبژاردن بکرێت".
ئەمەش بزانە: دوو ملیۆن و 888 هەزار و 162 کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 672 هەزار و 43 کەس لە دەنگدانی گشتی و 216 هەزار و 119 کەسیش لە دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو: 30 هەزار و 573 چاودێری لایەنەکان، سێ هەزار و 100 چاودێری ناوخۆیی و هەزار و 527 چاودێری نێودەوڵەتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراون، هاوکات هەزار و 283 کامێرای چاودێریی لە ناو بنکەی دەنگدانەکان جێگیرکراون، بەجۆرێک لەهەر بنکەیەکی دەنگدان چوار کامێرا و لەهەر وێستگەیەکیش دوو کامێرا دەدانرێت، بۆ چوار ناوەندی وردبینیش 50 کامێرای چاودێری دادەنرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون





