
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی پرۆگرامی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆی چوارشەممە 16-10-2024 نێچیرڤان بارزانی لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازیی لێ دەکرێت، هاوکات کاتژمێر 04:00ـی ئێوارەش پێشوازی لە ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەکات.
زانیاریی زیاتر: دوای گەیشتنی بە ئەنقەرە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهم کاڵن، بەرپرسی دەزگای میتیش کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، گوتهبێژى سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان لەبارەی سەردانەکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان برهودان به پهيوهندييهكانى توركيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان و نوێترین پێشهاتهكانى ناوچهكه تاوتوێ دهكهن.
باکگراوند: ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیای دوای ئەوە دێت کە دوای 13ساڵ بۆ جاری یەکەم ئەردۆغان لە 02-04-2024 سەردانی هەولێری کرد لەگەڵ بەپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 38 خولەک لەمەوپێش
نووسەر و لێکۆڵەرێکی دیاری کورد لە سەقز کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم





