
وێنەی هاووڵاتیان دوای بومەلەرزەکەی پارێزگای ماڵاتیا
ئاڤا نیوز
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 ڕێختەر شارۆچکەی کەلێ سەر بە پارێزگای مەڵاتیای باکووری کوردستانی هەژاند، لە زۆربەی شارەکانی وەک دێرسیم، ئورفا، مەڕاش ودەوروبەری هەستی پێکرابوو. بەهۆیەوە 187 کەس چارەسەری دەروونی وەردەگرن کە 94یان برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوەخۆی تورکیا ڕایگەیاند، 187 کەس لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
نوعمان خەتیب ئۆغلو، پارێزگاری شارەکەش برینداربوونی 94 کەسی ڕاگەیاندووە، کە بەشێکیان لەسەر پەیژە بەربوونەتەوە، یاخود پارچەی ڕووخاویان بەرکەوتووە. بەڵام بەشێکی دیکەیان بەهۆی ترسی بومەلەرزەکە تووشی کێشەی دەروونی و سەکتەی دڵ بوون.
زانیاریی زیاتر: چوارکەس کە لەژێر دارووپەردووی باڵەخانەکان گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمی فریاگوزاری ئافادی تورکی بە زیندووی ڕزگارکراون.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەڵاتیا، ڕۆژێکی دیکە پشووی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەهۆی مەترسی بوومەلەزەکە کرایە پشوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەوییەکانی تورکیا بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی، ساڵانە مەترسی دروست بوونی بومەلەرزەی لێدەکرێت، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە هۆشداری لە دووبارە بوونەوەی بوومەلەرزەکە دەدەن، ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەگرنە بەر و ڕێنمایی شێوازی خۆپاراستن لە بومەلەرزە بڵاودەکەنەوە.
باکگراوند: تورکیا و باکووری کوردستان مێژوویەکی ناخۆشیان لەگەڵ بومەلەرزە هەیە، لە 6ی شووباتی ساڵی 2023 بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 ڕیختەر لە مەڕاشی دا کە 10 شاری دەوروبەری گرتەوە، بەهۆیەوە 54 هەزار کەس گیانیان لە دەستدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 40 خولەک لەمەوپێش
نووسەر و لێکۆڵەرێکی دیاری کورد لە سەقز کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم





