
یەحیا سینوار، وێنە: VOA
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەوەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڕۆژنامەوانیدا هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار، سەرکردەی حەماس، پشتڕاست بکاتەوە دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و وتەبێژی سوپا هەواڵەکەیان ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: کابینەی جەنگی ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ هەواڵی کوشتنی سێ کەسی لە شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە ئەگەری زۆر یەکێک لە کوژراوەکان سینوارە و پشکینینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمەکەی دەکرێت تا بە تەواویی دڵنیا ببنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار، سەرکردەی حەماسی پشتڕاست کردەوە.
لە پەیامێکدا کە بۆ هاوتاکانی لە دەیان وڵات نێردراوە، کاتز نووسیویەتی: سینوار بەرپرسیاری هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەرە و لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای وەزیری دەرەوە، سوپای ئیسرائیلیش کوژرانی سینواری پشتڕاست کردەوە.
باکگراوند: یەحیا سینواری تەمەن 61 ساڵ، لە سەرەتای 1980کانەوە پەیوەندیی بە بزووتنەوەی حەماسەوە کردووە و لە ساڵی 2017ـەوە بەرپرسی حەماسە لە کەرتی غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران لە ڕێکەوتی 31-7-2024، سینوار جێگەی گرتەوە.
ئەمەش بزانە: ئیسرائیل لەو باوەڕەدایە کە سینوار داڕێژەری پلانی هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری 2023ـیە و تاکە سەرکردەی حەماسە کە تەلئەڤیڤ ناوی لێناوە 'مێشکی جەنگ'.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
7 خولەک لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
43 خولەک لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ناوخۆی سووریا چوونە ناو گوندەوارەکانی کۆبانێ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ





