
یەحیا سینوار، سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسیی حەماس- وێنە؛ گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
یەحیا سینوار، پیاوێکی تەمەن 61 ساڵانی لەدایکبووی فەڵەستینە، ئەو ئەگەرچی ئێستا بە سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسیی حەماس دیاری کراوە، بەڵام پێشتریش هەر بە سەرۆکی ڕاستەقینەی بزووتنەوەکە دەناسرا.
وێنە گەورەکە: سینوار یەکێکە لەو کەسانەی تەلئەڤیڤ ساڵانێکە بەدوایدا وێڵە و پێشتر بڕی 400 هەزار دۆلار وەک پاداشتی ئاشکراکردنی شوێنەکەی ڕاگەیاندووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەحیا سینوار، بە پلانداڕێژەری سەرەکیی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووی سەر ئیسرائیل دادەنرێت، ئەو تاکە سەرکردەی حەماسە کە تەلئەڤیڤ ناوی لێناوە 'مێشکی جەنگ'.
گۆشەیەکی دیکە: سینوار لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، یارمەتیدەر بووە بۆ دامەزراندنی حەماس. ساڵی 1989 دادگەی ئیسرائیل سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاندووە بەهۆی ڕۆڵی لە کوشتنی دوو سەربازی ئیسرائیلی دا. 22 ساڵی تەمەنی لە زیندان بەسەر بردووە.
خاڵی سەرنج: مایکل کۆبی، ئەفسەری پێشووی دەزگەی ئاسایشی نێوخۆی ئیسرائیل زیاتر لە 150 کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کردووە و دەڵێت: "سینوار خاڵییە لە هەست و سۆز، گرفتی دەروونیشی نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 33 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






