هەسەدە: بەهۆی بێباکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێزەکانمان لە کەمپی هۆل کشاندەوە

شەیری بکە لە:
هەسەدە: بەهۆی بێباکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێزەکانمان لە کەمپی هۆل کشاندەوە

دیمەنی کەمپی هۆل لە ئاسمانەوە، وێنە: ئەرشیفە

ئاڤا نیوز

هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" دوای پێکدادانی توند لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان، کشانەوەی تەواوەتیی خۆی لە کەمپی هۆل ڕاگەیاند و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە "بێباک" بەرامبەر دۆسیەی داعش تۆمەتبار کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد: "بەهۆی بێباکیی نێودەوڵەتیی بەرامبەر بە پرسی داعش و شکستهێنانیان لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتیی، هێزەکانمان ناچار بوون لە کەمپی هۆل بکشێنەوە و لە دەوروبەری ئەو شارانە جێگیر ببنەوە کە ڕووبەڕووی هەڕەشەی گەورە بوونەتەوە".

زانیاریی زیاتر: پێش بڕیاری کشانەوەکە، پێکدادانی یەکجار توند لەنێوان شەڕڤانانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق لە دەوروبەری کەمپی هۆل ڕوویدا، کە بووە هۆی تێکچوونی تەواوەتیی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لە کەمپی هۆل گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە دوای تێكشکانی داعش لە ساڵی 2019ـەوە، چونکە زیاتر لە 40,000 کەسی تێدایە کە زۆربەیان خێزان و منداڵی چەکدارانی داعشن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ