
ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی، وێنە سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەدەستنەهێنانی هیچ کورسییەک لە هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەمڕۆ سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی وازهێنانی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: دوێنێ 21-10-2024، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژانی 18 و 20ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هاوپەیمانی نیشتمانی نەیتوانی هیچ کورسیەک بەدەستبهێنێت.
لێدوانی فەرمی: ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی، بە ئاڤا نیوزی گوت: وەک نەریتێکی ڕۆژئاوای کە لە هەڵبژاردن ئەنجامی باش بەدەستناهێنن، سەرۆکی پارتەکە دەستلەکار دەکێشێتەوە و سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرن، منیش وامکرد، سەرەڕای ئەوەش ئەمە نەریت و ئەرکێکی ئیسلامیشە، با من لە کوردستان دەستپێشخەربم.
ئارام قادر بۆ ئاڤا نیوز گوتیشی: وازم لە پۆستەکەم هێناوە نەک پارتەکەم، بۆیە وەک هاودید و ئەندامێک دەمێنمەوە، بەڵام هیچ پۆستێکم نابێت، بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت پۆستەکە لەسەر ئێمە تا مردن تاپۆ نییە، با خەڵکی نوێ بێتە پێش و حزبەکە پێشبخات.
زانیاری زیاتر: ئارام قادر لە ساڵی 2018 بە سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری هەڵبژێردرا دواتر ناوی حزبەکەیان گۆڕێ بۆ هاوپەیمانی نیشتمانی، لە ساڵی 2024 وازهێنانی خۆی لەو پۆستە ڕاگەیاند.
باکگراوند: هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کە ئێستا (هاوپەیمانی نیشتمانی)ە لە 2-10-2017، دامەزرا و بەرهەم ساڵح وەک سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە هەڵبژێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
32 خولەک لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
53 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت






