
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران و محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، شازادەی جێنشینی سعودیە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و شازادەی جێنشینی سعودیە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی غەززە و لوبنان تاوتوێ دەکەن، داواش دەکەن شەڕ کۆتایی پێبهێنرێت و ناوچەکە لە گرژیی زیاتر دووربخرێتەوە.
بۆچی گرنگە: عێراق و سعودیە لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکاندا بەردەوام پشتیووانی دۆزی فەڵەستینن و هەردوولاش داوا دەکەن سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی پێکەوە کاربکەن تا ئاشتی لە ناوچەکەدا بەرقەرار ببێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجامدا و هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرد، جەختیشیانکردەوە لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی هاوبەشی دووقۆڵیی و هەماهەنگی هەماهەنگی هەڵوێستەکان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان بەمەبەستی خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات.
زانیاریی زیاتر: شەڕی غەززە و لوبنان بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بووە وەک لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە "باس لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکەش کراوە، لە چوارچێوەی ئەو پەرەسەندنە بەردەوامەی کە ڕوودەدات، جەخت کرایەوە لە هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە زیاتر لە ساڵێکە لە غەززە و ماوەی سێ هەفتەیە لوبنان بەردەوامە، هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی لووتکەی ئیسلامی سەبارەت بەو ڕووداوانە و کاردانەوەکانی کە هەڕەشەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان 32 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لەبارەی ڕێککەوتنی غەززە هۆشداریی دەداتە لایەنەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان