
مۆلیدەیەکی ئەهلی لە گەڕەکێکی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەو مۆلیدە ئەهلیانەی لە شوێنە گشتییەکان و هۆتێل و گەڕەکەکان دەبنە هۆی بێزارکردنی خەڵک و پیسکردنی ژینگە، دەستەی ژینگە بە کۆمەڵێک ڕێنمایی پابەندیان دەکات، لە ئەگەری سەرپێچیکردن بە پێبژاردن تاوەکو دوو ملیۆن دینار سزایان دەدات.
بۆچی گرنگە: پیسی هەوای هەولێر یەکێکە لەو پرسانەی بەردەوام نیگەرانی فراوانی خەڵکی لێدەکەوێتەوە، حکومەتیش هەڵمەتێکی فراوانی بۆ کەمکردنەوەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە گرتووەتە بەر، لەو چوارچێوەیەدا دەستەی ژینگە لیژنەیەکی بەدواداچوونی بۆ گلەیی هاووڵاتیان پێکهێناوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەرپرسی دەستەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەر مۆلیدەیەکی گەڕەک و هۆتێل و شوێنە گشتییەکان سکاڵای خەڵکی لەسەر بێت، چاودێری و پشکنین بۆ دووکەڵ و ژاوەژاوەکەیان دەکەین، ئەگەر لە ستاندارد تێپەڕبێت دەبێت چارەسەری بکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی ژینگە بۆ پێوانەی دەنگی مۆلیدەکان کار بە سیستەمی بی سیبڵ دەکات، دەبێت هەر مۆلیدەیەک دەنگەکەی لە نێوان 20 بۆ 90 پلە بێت، هەر مۆلیدەیەک ئەم ستاندارە تێپەڕێنێت، یاخود دووکەڵی زۆر بێت یان دیواری بۆ دروست نەکرابێت، سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە و 10 ڕۆ مۆڵەتی پێدەدرێت، ئەگەر چارەسەری نەکات ئەوا بە پێبژاردن سزا دەدرێت، سزاکە لە 300 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات بۆ دوو ملیۆن دینار.
ژمارەکان وادەڵێن: لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە شەش مۆلیدە بەهۆی خراپی و کواڵیتی نزمەوە بە خاوەنەکانیان گۆڕداون، 40 مۆلیدەش بە هەمان هۆکار ئاگادارکراونەتەوە.
باکگراوند: لە پارێزگای هەولێر هەزار و 157 مۆلیدەی گەڕەک و سەدان مۆلیدەی کۆمپانیا و شوێنە گشتییەکان هەن، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەیانیان بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان سزادراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەركردەیەكی بەرەی گەل: هەڕەشەمان لێدەکرێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
هەمیلە گەردی: 98%ـی خەڵكی عێراق متمانەیان بە سیستمی بانكی نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەراورد بە دوێنێ مسقاڵێک زێڕ 40 هەزار دینار دابەزی
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرکەوتووە هەشت کەسایەتیی بەناوبانگی تورکیا ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا فێستیڤاڵی پاییزەی پیرمام لە بەنداوی گۆمەسپان بەڕێوەدەچێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
منارە و مزگەوتێکی دێرینی دهۆک سەرنجی گەشتیارانی بیانی ڕادەکێشێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
"کاتی هالۆوین" لە پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوەچوو
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 12 تشرینی یەکەم
كابینەی نۆیەم 266 ملیار دیناری بۆ ئاسایشی ئاو خەرج كردووە
- ژینگە
- 11 تشرینی یەکەم
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات