
دیمەنی کۆبوونەوەی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕۆژی دووشەممە، دادگەی باڵای فیدراڵی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی پەرلەمانی ئێستا و گۆڕینی حکومەت بۆ "حکومەتێکی کاربەڕێکەر" کە دەسەڵاتی بەشێوەیەکی سنووردار هەبێت، هاوکات ئەوەشی یەکلاییکردووەتەوە، سەرۆککۆمار بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکانی.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ و کۆتاییهاتنی ماوەی دەستووریی پەرلەمان، لە 11ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو. دادگەی باڵای فیدراڵی بەهۆکاری ئەوەی تەمەنی یاسایی پەرلەمان و حکومەت تەواو بوو، بڕیاریدا کۆتایی بە هەردوو دەسەڵاتەکە بهێنێت.
نووسراوی فەرمی: دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا، ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی نوێ ئاماژەیە بۆ کۆتاییهاتنی خولی پێشوو و دەسەڵاتەکانی لە یاسادانان و چاودێریکردنی کارەکانی حکومەت.
دادگەکە سەبارەت بە حکومەت ڕایگەیاند، دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لە دەسەڵاتی تەواوەوە دەگۆڕدرێن بۆ دەسەڵاتی سنووردار لە بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەدا وەکو؛ بڕیار و کاری بەپەلە کە ناتوانرێت دوابخرێن، ئەوانەش لەپێناو دڵنیابوون لە کارکردنی بەردەوام و بێ پچڕانی دامودەزگاکانی دەوڵەت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەوەی پەیوەستە بە سەرۆککۆمار وەکو بەشێک لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دادگەکە دووپاتی کردەوە، سەرۆککۆمار لەکارەکانی بەردەوام دەبێت تاوەکو دانیشتنەکانی پەرلەمانی نوێ.
قووڵتر: بەپێی بڕیارەکە حکومەت دەسەڵاتی نابێت لە؛ واژۆکردنی پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، بەستنی ئەو گرێبەستانەی کە کاریگەرییان لەسەر لایەنە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی وڵات هەیە، پێشنیازکردنی ڕەشنووسی یاساکان، گرێبەستکردنی قەرز، دانان یان دەرکردنی بەرپرسان لە پۆستە باڵاکانی دەوڵەت، یان داڕشتنەوەی وەزارەت و دەستەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






