هێمن میرانی: لە هەرێمی کوردستان ڕووداوەکانی هاتووچۆ 50% کەمبوونەتەوە
- هەواڵ
- 17 تشرینی دووەم

دیمەنی یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیێنێت، ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی نیو هێندەی پێش خۆی کەمبووەتەوە، بەمەش کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ڕێژەی مردن و برینداربوونی سەخت بە ڕێژەیەکی بەرچاو هەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بیرهێنانەوەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆیە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەو ڕۆژەی لە شاری هەولێر ڕێکخست و تێیدا ئاماژەی بە چەند هۆکارێک کرد کە بوونەتە هۆکاری کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە 20 ساڵی ڕابردوودا لە کوردستان ئۆتۆمبێل یەکێک بووە لە هەڕەشە جدییەکان لەسەر ژیانی مرۆڤ و سامانەکەی. ساڵانە زیاتر لە چوار هەزار ڕووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون کە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 500 کەس و برینداربوونی زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتی کە بەو هۆیەوە، زۆرێکیان بەشێکی ئەندامانی جەستەیان لە دەست دەدەن و کەمئەندام دەبن.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی هێمن میرانی، بۆ کەمکردنەوەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، نەتەوەیەکگرتووەکان لەڕێگەی یەکێک لە ئاژانسەکانی بە ناوی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، کەمپەینێکی گەردوونی ڕاگەیاندووە، داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکات تاوەکو ساڵی 2030 بەڕێژەی 50% ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەم بکەنەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ساڵی 2024 توانیویەتی بەڕێژەی 50%ـی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و 60%ـی مردن و برینداربوونی سەخت کەم بکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری باش لە بواری هاتووچۆ کراوە، ئەویش بە:
٠ باشترکردنی ڕێگاکان و زیادکردنی کامێراکانی تیژڕۆیی.
٠ دروستکردنی ڕێگای مۆدێرن و نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامەکان و هێڵکاری و دروستکردنی پردی پەڕینەوەی پیادە.
٠ ڕیفۆرمکردن لە دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری و پەروەردەکردنی شوفێری نوێ بە گوێرەی ستانداردی باو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






