بۆ گەیشتن بە مۆندیال هەڵبژاردەی عێراق لەبەردەم یارییەکی چارەنووسساز دایە
- هەواڵ
- 17 تشرینی دووەم

دیمەنی گۆڵەکەی عێراق لە یاری چوون. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سبەی سێشەممە، هەڵبژاردەی عێراق لە بەرامبەر دەرفەتێکی مێژوویی دایە کاتێک ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیماراتی عەرەبی دەبێتەوە لە پارێزگای بەسرە، بەم هۆیەوە پارێزگاری بەسرە بە فەرمی پشووی ڕاگەیاندووە بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەکە.
چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردەی عێراق ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە لە یاریگەی "جزعی نەخلە"(داری خورما) ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیمارات دەبێتەوە لە یاریی گەڕانەوە لە یارییەکانی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیی ساڵی 2026.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە لە ڕاگەیێنراوێکدا بڕیاری دا، سبەی سێشەممە دەوامی فەرمی لە پارێزگاکە ڕابگیرێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت بە جەماوەر بۆ دەستەبەرکردنی کەشێکی گونجاو و پاڵپشتیکردن و هاندانی هەڵبژاردەی عێراق لە یارییە چارەنووسسازەکەیدا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە ئاسانکاری بۆ هاتنی هاندەرانی ئیماراتی بۆ عێراق بکەن و پێشوازییەکی باشیان لێبکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، لە یاریی چوون هەردوو هەڵبژاردە لە یاریگەی ئیمارات ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





