گرفتی دابەشکردنی بەشە ناوخۆیی دەوامی بەشێک لە کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی پەکخستووە
- کوردستان
- 2024-10-25
بەشە ناوخۆی کوڕان لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، وێنە: عەبدوڵڵا حوسێن
ئاڤا نیوز
بەهۆی چەند گرفتێکەوە تا ئێستا نەتوانراوە بەشە ناوخۆیی بۆ بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابین بکرێت، بەو هۆیەوە دەستپێکردنەوەی دەوام نزیکەی مانگێک لەوادەی دیاریکراوی خۆی دواکەوتووە.
وێنە گەورەکە: سیستمی دابەشکردنی بەشە ناوخۆیی لە زانکۆی سلێمانی ئەمساڵ بووەتە ئەلیکترۆنی و مەرجی بۆ دانراوە، بڕیار بوو ڕۆژی 28ی ئەیلول دەوامی زانکۆی سلێمانی دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەو وادەیە دواخرا بۆ 22-10-2024 بەڵام هێشتا بەشێک لە خوێندکاران بەشە ناوخۆییان پێنەدراوە.
لێدوانی فەرمی: دیۆهان عوسمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەشێک لە کۆلیژەکان دەوامیان دەستپێکردوەتەوە، بەڵام بەشێکی دیکەیان بەهۆی ئەوەی خوێندکاران هێشتا بەشە ناوخۆییان وەرنەگرتووە دەوامیان دەستیپێنەکردووە، ئەمەش بەهۆی درەنگ دابینکردنی پارە بۆ نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان، لەلایەکی دیکە ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە بە سیستمی ئەلیکترۆنی بەشە ناوخۆیی دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی ئەوەش دەڵێت: بەشێک لە خوێندکاران پاسۆردی ئیمەیڵەکانیان بیرچووەتەوە بۆیە ناتوانن فۆرمی داواکاریی بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی پڕ بکەنەوە، ئەم گرفتەش لەم هەفتەیە چارەسەر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی ئاگادارییەکی بڵاوکردوەتەوە، داوا لە خوێندکاران دەکات ئەوانەی گروپی پێنج کەسیان پێکهێناوە سبەی ڕۆژی شەممە هەر پێنج خوێندکارەکە ئامادەبن ئینجا کلیل وەردەگرن و ژووریان پێ دەدرێت، بە پێچەوانەی ئەو ڕێنماییە، بەشە ناوخۆیی وەرناگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا




