پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بۆ ئاڤا: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە دۆخی ئێستای تورکیا گرنگ و پێویستە
- کوردستان
- 2024-10-26

سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە دۆخی هەنووکەیی تورکیا بە گرنگ و پێویست دەزانێت و دەڵێت، سەرۆک بارزانی لەم دۆخەدا بەرپرسیارێتی گەورەی دەکەوێتە سەرشان.
وێنە گەورەکە: لە ڕووداوێکی مێژوویدا ڕۆژی پێنجشەممە 2024/10/15 بۆ یەکەمجار پارتی مەهەپە بە سەرۆکایەتیی دەوڵەت باخچەلی، پرسی چارەسەری دۆزی کوردی بردە نێو پەرلەمانی تورکیا، 90٪ـی پەرلەمانتارانی پارتە جیاوازەکان پشتگیریان لە پێشنیازەکە کرد ئەگەر چی چەند پارتێکی بچووک دژی ئەم ڕایەن. بەلام ئەمجارە پرسەکە هێندە گەورەیە کە هیچ پارتێکی تورکیا ناتوانێت بۆ مەبەستی گەمەی سیاسی بەکاری بهێنێت.
لێدوانی فەرمی: مێهمێت کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە دۆخێکی لەم جۆرەدا ڕۆڵ و کەسایەتی دیاری وەک سەرۆک بارزانی کە ڕاو بۆچوونەکانی بۆ تورکیا و کوردانی باکووریش گرنگە، بە گرنگ و پێویست دەزانین، وای بۆ دەچم لە ماوەکانی داهاتوودا ڕۆلێکی گرنگ لەو پرسەدا ببینێت. کە ئەرک و بەرپرسیاریەتی گەورەی دەکەوێتە سەر شان".
لەلایەکی دیکەوە: دەم پارتی لەم کاتەدا، چاودێری دۆخەکە دەکات و نایەوێت هیچ بڕیارێکی بەپەلە بدات. چاوەڕێی پەرەسندنی دۆخەکەیە بۆ ئەوەی قسەی خۆی بکات. لەبەر ئەوەی قەندیل ڕای خۆی هەیە و لایەنەکان دەیانەوێت ڕۆڵی خۆیان لەم پیشان بدەن.
زانیاریی زیاتر: کەماچ پێی وایە، هێرشەکەی ئەنقەرە کاریگەری لەسەر بەردەوام بوونی پرۆسەی ئاشتی نابێت، چەند شەڕ بەردەوام بێت، لەولاوە گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کورد بەردەوام دەبێت، بەو هێرشەش پەکەکە ویستی بڵێت منیش ڕۆڵی خۆم هەیە و لە ڕۆژێکدا شەڕی شاخ ناوەستێت، ئەم پرۆسەیە کاتی دەوێت.
باکگراوند: ڕۆژی سێشممە 2024/10/23 بە تەقینەوە و دەستڕێژیی گولـلە هێرش کرایە سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا، لە ئاکامدا پێنج کەس کوژران و 14 کەسی دیکەش برینداربوون، دوای ڕووداوەکە بەرپرسانی تورکیا پەکەکەیان بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد، ئەمڕۆ بەفەرمی پەکەکە لەڕێگەی ڕاگەیێنراوێکەوە هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دوای هێرشەکەی تەدموور؛ هێشتا متمانەم بە شەرع هەیە
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
24 خولەک لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خانووێکی نوێ پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی شۆڕش دەکات
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ جاری دووەم ڕاگیران





