
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
ئاڤا نیوز
یەکگرتووی ئیسلامی ڕایدەگەیێنێ، بەشداری لە كابینەی داهاتووی حكومەت ناکەن و لە پەرلەمان هەر بە ئۆپۆزیسیۆنی دەمێننەوە.
وێنە گەورەکە: یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە خاوەنی پێنج کورسی بوو، ئۆپۆزیسیۆن بوو، بۆ پارێزگاریکردن لە دەنگ و کورسییەکانی، لە خولی شەشەمیش هەر وەکو ئۆپۆزیسیۆن دەمێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو بەسەرپەرشتی سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن و حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو ڕایگەیاند: "بەشداریی لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم ناکەن و درێژەپێدەری ڕەوتی ئۆپۆزیسیۆنی خۆی دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان".
گۆشەیەکی دیکە: سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا کە چەند ڕۆژێکە هاتووەتەوە بەرباس، ئەنجوومەنەکە دووپاتی كردەوە، پێشوازی لەو هەوڵانە دەکات ئێستا دەدرێن بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد بە شێوەیەكی ئاشتییانە و دابینكردنی مافەكان بە گفتوگۆ و دانوستان.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئامادەكارییەکان بۆ بەستنی كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتوو کراوە و جەخت کراوەتەوە لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا دەکرێت کە کۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵە.
باکگراوند: یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی ئەمجارە 116 هەزار و 981 دەنگ (7) کورسی بەدەستهێناوە، بەراورد بە ساڵی 2018 ی پەرلەمان 49 هەزار و 269 دەنگ (2) کورسی زیادی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت