ئێسکەپەیکەری دایناسۆرێک لە زیادکردنێکی ئاشکرا بە 11 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
- بژاردە
- 2024-10-27

ئێسکەپەیکەری ئەو دایناسۆرەی کە بڕیارە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە فەرەنسا بفرۆشرێت
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت ئێسکەپەیکەری دایناسۆرێکی تەمەن 145 ملیۆن ساڵ لە فەرەنسا لە زیادکردنی ئاشکرادا بە 11 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم دایناسۆرە زەبەلاحە ناوی ڤۆلکانە، گەورەترین ئێسکەپەیکەری دایناسۆرە کە تائێستا بخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە بۆ فرۆشتن.
ژمارەکان وادەڵێن: زانایان دەڵێن، تەمەنی دایناسۆرەکە بۆ 145 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، درێژییەکەی 67 پێ واتە 20.5 مەترە. بەگوێرەی درێژییەکەی بێت، گریمانەی ئەوەی دەکرێت کێشی دایناسۆرەکە لە نێوان 20 بۆ 30 تۆن بووبێت.
زانیاریی زیاتر: ڤولکان لە ساڵی 2018 لە ویلایەتی وایۆمینگ لە ئەمریکا دۆزرایەوە. لێکۆڵینەوە لە هەموو بەشەکانی ئەو دایناسۆرە زەبەلاحە سێ ساڵی خایاند، پاشان بۆ نۆژەنکردنەوە ڕەوانەی ئەوروپا کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتادا بەهای دایناسۆرەکە بە چوار بۆ شەش ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرا. بەڵام ئێستا شارەزایان پێشبینی دەکەن لانیکەم بەهای ئێسکەپەیکەرەکە 11 ملیۆن دۆلار بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم




