
پەیکەری پێشمەرگە و دیمەنێک لە شاری کەرکووک، گرافیک- بڕوا ئیبراهیم
پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتیی دانیشتووان به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و گرنگترین پڕۆژه‌ی ستراتیژی گه‌شه‌پێدان و پلانسازی حكومه‌ت داده‌نرێت له هه‌ر وڵاتێكدا، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داتا و زانیاری ته‌واو لەباره‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به دیمۆگرافی دانیشتووان، ڕه‌وشی ئابووری، ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان له بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به چین و توێژەکانى کۆمەڵگە و دابەشبوونیان بەسەر ڕەگەز و تەمەن و جوگرافیا، ژمارەى منداڵ و گەنج و به‌ساڵاچوو، شارنشین و گوندنشین، خوێندەوار و نەخوێندەوار، لەشساغ و نەخۆش، هەژار و دەوڵەمەند، فەرمانبەر، كاسبكار و .. هیتد.
له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه حكومه‌ت هه‌موو داتایه‌كی هاووڵاتیانی خۆی له‌به‌رده‌سته و ڕه‌نگه ڕۆژانه ئه‌پده‌یت بكرێته‌وه، به‌ڵام له وڵاتێكی وه‌ك عێراقدا ئه‌و داتایانه به‌رده‌ست نین، نه‌ك هه‌ر ژماره‌ی دانیشتووان و زانیارییه‌كانیان، به‌ڵكو ڕه‌نگه حكومه‌ت ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز و مووچهخۆرهكانیشی به‌ته‌واوی نه‌زانێت.! پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتیی دانیشتووان له عێراقدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌بوو هه‌ر 10 ساڵ جارێك بکرێت، دوای چه‌ندینجار دواخستن بۆ زیاتر له سێ ده‌یه به بیانووی جۆراوجۆر، وا بڕیاره له 20 و 21ی نۆڤه‌مبه‌ری 2024، بۆ یه‌كه‌مجار له عێراقی نوێ‌دا (دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس) له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بکرێت به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
سه‌رژمێری گشتیی دانیشتووان له عێراقدا له‌كاتێكدا دەکرێت كه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به دۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌گوزه‌رێت و له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا تا ئێستا ڕه‌وشه‌كه‌ی ئاسایی نه‌بووەته‌وه و به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن و بهسهربازگهكرندا، بۆیه ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌و كاته‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورد نییه.
له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسدا ده‌توانین بڵێین پێكهاته‌ی شیعه ڕێگربوون له سه‌رژمێری كه بڕیار بوو ساڵی 2007 بکرێت، به‌هه‌مانشێوه پێكهاته‌ی سوننه ڕێگر بوون له پڕۆسه‌كه له ساڵی 2010دا، به‌ڵام ئێستا ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه، ڕاسته له فۆڕمی تۆماری كه‌سی له سه‌رژمێری گشتیدا بڕگه‌ی نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب لادراوه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه مه‌ترسی نه‌بێت له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و ناوچانه، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خێزانی عه‌ره‌ب هێنراونه‌ته كه‌ركووك و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی كێشه له‌سه‌ر و نیشته‌جێكراون و پاڵپشتی دارایی‌ش ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و خێزانانه وه‌ك هاووڵاتی شاری كه‌ركووك یان ناوچه‌كانی دیكه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر تۆمار بكرێن، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاینده و چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه، ئه‌گه‌ر ناحیه‌ی قه‌راج له سنووری قه‌زای مه‌خموور وه‌ك نموونه وه‌ربگرین، ده‌بینین تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ته‌نانه‌ت یه‌ك خێزانی كورد نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناحیه‌كه!، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 37 گوندی ناحیه‌كه‌ش كه گوندی كوردین هه‌ر به چۆڵی ماونه‌ته‌وه!، ئایا سهرژمێریكاران چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفته ده‌كه‌ن و زانیارییه‌كان چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك تۆمار ده‌كرێن.
ئه‌مه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و خێزانه كوردانه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووك و مه‌خموور و خانه‌قین و شنگالن و، فۆڕمی خۆراك و كارتی ده‌نگدان و تۆماره‌كانیان له‌و ناوچانه‌یه، به‌ڵام له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێنه، چۆن و به چ میكانیزمێك ناویان تۆمار ده‌كرێت له‌و پڕۆسه‌یه‌دا؟ ئه‌مه پرسێكی چاره‌نووسسازه و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر بكات، به‌تایبه‌تی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌بێته پێوه‌ر و بنه‌ما بۆ به‌شه بودجه‌ی هه‌ر پارێزگا و شارێك، هه‌روه‌ها بابه‌تی دیاریكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و بابه‌تی خزمه‌تگوزاریی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم
هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم
لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
- بیروڕا
- 14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟