زیاتر لە 600 جووتیار و خاوەن باخ لە 10ـین ڤیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەشدارن
- کوردستان
- 2024-11-01
ئاڤا نیوز
بە بەژداری زیاتر لە 600 خاوەن باخ و جووتیار، دەیەمین ڤیستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵبجە بەرێوە دەچێت.
بۆچی گرنگە: لەماوەی سێ ڕۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە دەیان هەزار گەشتییار لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان تەنانەت دەرەوەی هەرێمیش بۆ پارێزگای هەڵەبجە سوودێکی زۆر بە ئابووری پارێزگاکە دەگەیێنێت و جیا لە هەنار دەیان جۆری دیکەی بەرهەمی خۆماڵی دەخرێنە ڕوو، ئەمەش سوودێکی زۆر بە جووتیار و کاسبکارانی دەڤەرەکە دەگەیێنێت و بڕێکی زۆری بەرهەمەکانیان لەو سێ ڕۆژەدا ساغ دەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: تەنها لە یەکەم ڕۆژی ڤیستیڤاڵی هەنار زیاتر لە 80 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەلەبجەیان کردووە ، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی هاتنی ڤیستیڤاڵەکە ژمارەی گەشتیاران نزیک بێتەوە لە 300 هەزار گەشتیار، لە ڤیستیڤاڵەکە لە پاڵ بەرهەمەکانی هەناردا ، هەریەک لە بەرهەمەکانی گوێز و هەنگوین و وشکەی تێدا نمایش دەکرێت ئەمەش وا دەکات ڤیستیڤاڵەکە هەمە چەشن بێت و هەڵی کاری زیاتر بۆ خەلکی ناوچەکە بڕەخسێنیت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: فێستیڤاڵەکە بوەتەهۆی بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری ،دانیشتووانی شارەکە بە گرنگیەوە لەم ڤیستیڤاڵە دەروانن، چونکە هەرکات کە ڤیستیڤاڵی هەنار لە هەڵبجە ئەنجامدەدرێت سەرجەم شەقام و دووکان و بازاری شارەکە پر دەبێت لە گەشتیار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
46 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان






