ئاڤا نیوز
حزب و هاوپەیمانێتی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ و کۆبوونەوەدان بۆ بەشداریکردن لە کابینەی 10ـیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکیان خۆیان یەکلایکردووەتەوە و بڕیاری بەشداریاکردنیان داوە و داوای پۆستی باڵا دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان پێکەوەژیان ئەزموونێکی سەرکەوتوو بووە بەتایبەت لە کابینەی نۆیەمدا پێکهاتەکان چاویان لەوەیە درێژە بەو ئەزموونە بدرێت و بەشداری بکەن لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی، کاندیدی دەرچوو و جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان دەڵێت: بەشداری پکهێنانی کابینەی 10ـیەم دەکەین و پێدانی پۆست لە پەرلەمان و حکومەت بەمافی خۆمان دەزانن.
لەلایەکی دیکەوە: ئایدن مەعرۆف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی پێکهاتەکان پارێزراو بووە و بەرگرییان لێکراوە، لەبەر ئەوە داواکارین لە کابینەی داهاتوو گرنگی زیاتر بە پێکهاتەکان بدرێت و بێبەش نەکرێن لە پۆستە وەزارییەکان.
زانیاریی زیاتر: بەرەی تورکمانی عێراقی و پارتی چاکسازی تورکمان داوای دوو وەزارەت و پۆستێکی باڵا لە سەرۆکایەتی هەرێم دەکەن و بەمافی خۆیان دەزانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
45 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان





