
ڕووپەڕی ماڵپەڕی زانکۆلاین
ئاڤا نیوز
سبەی یەکشەممە ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیێنرێت، ئاڤا نیوز زانیویەتی 50 هەزار قوتابی ناویان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان گەڕاوەتەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سبەی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى 12ى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2024-2025 ڕادەگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: ئێوارەی ئەمڕۆ د.ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو قوتابیانەی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون.
زانیاریی تایبەت: ئەمساڵ 55 هەزار قوتابی بە سەرکەوتوویی پۆلی 12 یان تەواو کرد. ئاڤا زانیویەتی لەو ژمارەیە نزیکەی 50 هەزاریان فۆرمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و سەرجەمیان وەرگیراون.
زانیاریی زیاتر: قوتابییەکانی شنگال و کەرکووک کە زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، لەنێو قوتابییە وەرگیراوەکانی هەرێمی کوردستانن.
لەلایەکی دیکەوە: دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان، لە ڕێکەوتى 10-11-2024 دەست بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان دەکرێت، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
46 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان






