ئاڤا نیوز
لە کەرکووک بڕێکی زۆر باران باریوە، بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک لافاو دروست بووە، لە ناحیەی عەباسی ماڵێکی ئاژەڵدار بەر لافاو کەوتووە و بەهۆیەوە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی 150 سەر مەڕیش تیاچوون.
لە پەیامنێرەوە: ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە کەرکووک ڕایگەیاند، لە ماوەی 12 کاتژمێردا، لە 09:00ی بەبەیانییەوە تاوەکو 09:00ی شەوی یەکشەممە زیاتر لە 18 ملیلم باران باریوە، بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک بەتایبەت لە ناحیەی عەباسی لافاو دروست بووە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆکان مەحموود وردەکاریی ڕووداوەکەی ناحیەی عەباسی باس کرد و گوتی: لە گوندێکی ناحیەکە پرۆژەیەکی ئاو هەیە بە ناوی پرۆژەی ئاوی زاپ، پرۆژەکە ئاوی تێدایە و ساڵانە دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو، بۆیە ئەمساڵ هۆشداری دراوە دانیشتووانی دەوروبەری ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵێک لە نزیک پرۆژەکە بەهۆی ئەوەی ئاژەڵدار بوون نەیانتوانیوە ماڵەکەیان چۆڵ بکەن، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لافاو دروست بووە و لە ماڵەکەیانی داوە، بەهۆیەوە دوو هاوژین، ژن و پیاوی ماڵەکە بەر لافاو کەوتوون و گیانیان لەدەست داوە، تەرمی ژنەکە دۆزراوەتەوە و تاوەکو ئێستاش تەرمی پیاوەکە نەدۆزراوەتەوە، هەر بەهۆی لافاوەکە نزیکەی 150 سەر مەڕی ماڵەکە تیاچوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا دەکوژێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبی دەعوە مالیکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مالیکی دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نزیکەی 2 ملیار کەس لە جیهاندا دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک ناگات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی: پیسبوونی هەوا یەكێک لە هۆکارەکانی سووربوونەوەی پێستە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ عومان بە یارییە ئاگرینەکان یادی ڕۆژی نیشتمانی دەکاتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مالیکی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فرۆشتنی گۆشتی حوشتر لە هەولێر قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەددین خولی دەرچووانی ئەمساڵ بەشێوەیەکی جیاواز بەڕێوە دەبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
99%ـی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر تەواو کراوە





