ئاڤا ناوی ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە بە تەزکیەی حیزبی لە زانکۆی ڕاپەڕین دامەزراون
- کوردستان
- 3 تشرینی دووەم

کەمپی زانکۆی ڕاپەڕین، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ناڕەزایەتیی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین، کاندیدێکی دەرچووی پارتی دەڵێت: "لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بەدواداچوونمان لەسەر پرسی دامەزراندنی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین کردووە".
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین ناڕەزایەتیی دژی دامەزراندنی 395 مامۆستا بە گرێبەست دەردەبڕن، وەک خۆیان دەڵێن ئەوا کەسانە وانەبێژ نەبوون و کەسوکاری بەرپرسانی زانکۆکەن، بەم هۆیەشەوە ئەمڕۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین دەستی لە کارکێشایەوە.
لێدوانی فەرمی: مەرد عەلی خاڵەم، کاندیدی دەرچووی پارتی لە بازنەی سلێمانی، ڕایگەیاند: دەبێت ئەو مامۆستایانەی شایستەن لەو کەسانەی ناشایستەن جیا بکرێنەوە.
کاندیدە دەرچووەکەی پارتی دەڵیت: لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بەدواداچوونمان لەسەر دامەزراندنی لیستی مامۆستایانی وانەبێژی زانکۆی ڕاپەڕین کردووە، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەین.
بەگوتەی مەرد عەلی خاڵە، 'گەندەڵییەکی ڕوون و ئاشکرا کراوە، حزبی باڵا دەستی دەڤەری ڕاپەڕین دەیەوێت کەسانی ناشایستە بخاتە شوێنی مامۆستایانی دڵسۆزی زانکۆی ڕاپەڕین.
زانیاریی زیاتر: داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بە پشتبەستن بە نووسراوی فەرمی ژمێریاری و گەنجینەی ڕاپەڕین، ئەو ناوە زیادکراوانەی بە نایاسایی زیادکراون دەربهێنرێن.
ئەوەی پێویستە بزانیت: ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە لیستی ناوی بە گرێبەستکراواندا هاتووە 395 کەسە، لەو ژمارەیەش تەنها 147 کەسیان مافی وەرگرتنیان هەیە و پێشتر خزمەتی زانکۆییان هەبووە، 248 لەو کەسانەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە لەسەر بنەمای خزمایەتی و تەزکیەی حیزبی بوون.
لیستی ناوی ئەو کەسانەی لە زانکۆی ڕاپەڕین دامەزرێنراون:
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی جەخت لە یەکڕیزی لایەنە کوردییەکانی سووریا دەکاتەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی پووتین و ئەحمەد شەرع لە مۆسکۆ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تایبەت لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەڵبژاردن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
14 تشرینی یەکەم
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی جەخت لە یەکڕیزی لایەنە کوردییەکانی سووریا دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تایبەت لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆی بودجە دەکەن؛ بەمزووانە شاندێک دەچێتە بەغدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچەکانی ئەمساڵ لە کۆبووەوە