هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆی بودجە دەکەن؛ بەمزووانە شاندێک دەچێتە بەغدا
- کوردستان
- 15 تشرینی یەکەم

لۆگۆی حکومەتی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
پێشەوا هەورامانی دەڵێت، هەولێر و بەغدا دەستیان بە گفتوگۆی بودجەی ساڵی 2026 کردووە، بەمزووانەش شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم بابەتە دەچێتە بەغدا.
وێنە گەورەکە: لە بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 ڕێژەی لە 12.67٪ بۆ هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا پەسەند کرا، بەڵام حکومەتی عێراق یاساکەی بودجەی وەکخۆی جێبەجێ نەکردووە. حکومەتی هەرێمی کورستانیش کار لەسەر ئەوە دەکات ماف و شایستە داراییەکان و داوکارییەکانی لە بودجەی ساڵی 2026 دا بچەسپێنێت.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەرامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: لەگەڵ حکومەتی عێراق کەوتووینەتە ناو گفتوگۆی بودجەی ساڵی 2026، بۆ ئەم مەبەستە بەمزووانە شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی پێشەوا هەورامانی هەرێمی کوردستان داوای کردووە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتوان دیاری بکرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە؛ بەپێی ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمپانای نەوتییەکان، هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەبازاڕکردنی لە ڕێگەی سۆمۆ بەردەوام دەبێت تا بودجەی ساڵی 2026 پەسەند دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






