
تابلۆی زانکۆی سەڵاحەدین و ڕووپەڕی فۆرمی پڕکردنەوە، گرافیک: بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
چۆنیەتی خۆتۆمارکردنی قوتابیانی تازەوەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاودەکرێتەوە و پێویستە قوتابیان 15 پێدوایستی ئامادە بکەن.
وێنە گەورەکە: لە ئەمڕۆوە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم دەکەن، دەبێت قوتابیان لە ماوەی شەش ڕۆژدا مامەڵەکەیان تەواو بکەن و ڕێکەوتى 10-11-2024 دەست بە پرۆسەى خوێندن دەکرێت. دەبێت قوتابیان کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی لە مامەڵەکانیان جێبەجێ بکەن و بە نزیکەیی لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان هاوشێوەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: زانکۆی سەڵاحەدین پێداویستییەکانى تۆمارکردنى قوتابیانى بڵاوکردووەتەوە و بریتین لە:
1- بڕوانامەى ڕەسەنى پۆلى 12ى ئامادەیى پەسەندکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردە.
2- پشکنینى پزیشکى (بە مەرجێک لە بنکەى تەندروستى زانکۆ ئەنجامدرا بێ).
3- کارتى نیشتمانى (یاخود ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامە)ى ڕەسەن لەگەڵ کۆپى ڕەنگاوڕەنگ.
4- کارتى زانیارى (ڕەسەن) یاخود پشتگیرى موختار لەگەڵ کۆپى ڕەنگاوڕەنگ.
5- پسوولەى خۆراکی ڕەسەن ( کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).
6- وێنەى معاملات ( 6 دانە) .
7- پاسپۆرت (ئەگەر هەبێت).
8- دەستەبەرى قوتابى(کفالە) پێویستە فەرمانبەرێکى حکومى ببێتە کەفیلى قوتابى و پشتگیرییەک لە فەرمانگەکەى بھێنێت کە تێیدا مووچەکەى ئاماژە پێکرابێت، پێویستە ئاماژە بە ناوى قوتابییەکە بکرێت لە پشتگیرییەکە، هەروەها خودى کەفیل ئامادەبێت لەکاتى خۆتۆمارکردنى قوتابى یاخود هێنانى دەستەبەر (کفالە) لە دادنووس.
9- بەڵێنامەى قوتابی.
10- پسوولەى خۆتۆمارکردنى قوتابیانى وەرگیراو بە زانکۆڵاین.
11- پسوولەى قیستى یەکەم بۆ وەرگیراوانى پاڕاڵێل ( کۆلێژ).
12 – بڕینى پسوولەى دارایی وەکو بارمتە (تأمین ) بۆ قوتابیانى وەرگیراو بە سیستەمى زانکۆڵاین، بەمەبەستى نیشتەجێبوون لە بەشەناوەخۆیى.
13- بڕینى پسوولەى دارایى بۆ قوتابیانى وەرگیراو بە سیستەمى پاڕاڵێل.
14- پسوولەى دارایی بۆ دروستکردنى ناسنامەى قوتابى.
15- کۆپییەک لەو زانیاریانەی پێشکەشت کردووە لەڕێگەی فۆرمی پێشکەشکردن کە بۆ ئیمەیڵەکەت دەگەڕێتەوە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە قوتابییان دەتوانن فۆڕمی پێشکەشکردن لە زانکۆی سەڵاحەددین پڕبکەنەوە، پێویستە قوتابیان دڵنیابن لە ڕاست و دروستی زانیارییەکان، لەبەرئەوەی تەنها یەکجار بۆیان هەیە فۆڕم پڕبکەنەوە.
لەم لینکە فۆرم پڕبکەوە:
https://su.edu.krd/ku/sub2425
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
46 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان





