تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا

شەیری بکە لە:
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا

ئاڤا نیوز


حکومەتی فیدراڵی کەنەدا بە  بیانووی "پاراستنی ئەمنیی وڵات" بەفەرمی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی تیکتۆکی  قەدەغە کرد.


چیرۆکی سەرەکی: سەرجەم چالاکییەکانی پلاتفۆڕمی تیکتۆک لە کەنەدا ڕاگیران و لەمەودوا تەنها کەسە بەناوبانگەکانی نێو سۆشیاڵ میدیا دەتوانن بەکاریبهێنن، حکومەتیش داوا لە هاووڵاتیانی دەکات تێگەیشتنیان بەرامبەر بڕیارەکە هەبێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فرانسوا فیلیپ شامپاین، وەزیری زانست و گەشەپێدانی ئابووریی کەنەدا ڕایگەیاند، بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی تیکتۆک لە تۆرینتۆ و ڤانکۆڤەر لەسەر بنەمای زانیاری و بەڵگە بووە کە لەکاتی پێداچوونەوەی ئاسایشی نیشتمانیدا بەدەستیان هێناوە.


هۆکارە زانراوەکان: تیکتۆک دروستکراوی چینە، بۆیە کەنەدا  ترسی ئەوەی هەیە زانیاری هەواڵگری بۆ چین بگوازێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: دەیڤید ڤینیۆل، بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری کەنەدا CSIS، هۆشداری دا لەوەی تیکتۆک دەتوانێت داتای بەکارهێنەران بکاتەوە بۆ ئامانجە بەرفراوانەکانی کۆکردنەوەی زانیاری حکومەتی چین.

بۆچوونی بەرامبەر: کۆمپانیای تیکتۆک ڕایگەیاند: "سێرڤەرەکانی لە دەرەوەی چینن و پابەندن بە یاساکانی پاراستنی نهێنیی کەنەدا، هەروەها ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەو بڕیارەی کەنەدا دەگرنەبەر".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: