سوننەکان بەربەست بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی حزبی بەعس دروست دەکەن
- عێراق
- 9 تشرینی دووەم

هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
سوننەکانی پەرلەمانی عێراق بەربەست بۆ دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی "ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش"ی سەردەمی حزبی بەعس دروست دەکەن.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 50 ساڵە بە چەند بڕیارێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی حزبی بەعس، هەزاران دۆنم زەوی هاونیشتمانییانی کورد و تورکمانی شاری کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دیکە دراوە بە عەرەبی هاوردە.
لێدوانی فەرمی: دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، سوننەکان دەڵێن ئێمە ڕازین پڕۆژە یاساکە بەو شێوەیەی لە حکومەت هاتووە پەسەند بکرێت، بەڵام ئێمە دەڵێین هەر پڕۆژە یاسایەک کە دێتە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بۆی زیاد دەکرێت یان کەم دەکرێت، ئەوەی لە حکومەتەوە هاتووە بەمجۆرەیە؛ چاکسازی لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی سەردەمی بەعس بکرێت. بەڵام بڕیار دەبێت هەڵوەشێتەوە نەک چاکسازی بکرێت.
دارا سێکانیانی ئەوەش دەڵێت: بەئەگەری زۆرەوە لەم هەفتەیە دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت، بەڵام لەوە ناچێت هیچ بەرەو پێشچوونێک بۆ ڕێککەوتن کرابێت.
بۆچی گرنگە: بە دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەردوو بڕیاری ژمارە (1018)ی ساڵی 1982، لەگەڵ بڕیاری 554ی ساڵی 1983ی حزبی بەعس، زیاتر لە 300 هەزار دۆنم زەوی لە سنووری پارێزگای کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دیکە، کە لەلایەن عەرەبی هاوردە داگیرکراوە، دەدرێتەوە بە خاوەنەکانیان کە هاونیشتمانیانی کورد و تورکمانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵان و بەساڵاچووان لە نۆرەگرتنی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەبەخشرێن
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکی: پەرە بە تەکنەلۆژیای وزە لە عێراق بدەن
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک لە ترسی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە ڕادەکات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی لەتیف ڕەشید و سوودانی دوادەخات
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق یاسایەکی نوێ لەبارەی جگەرەکێشان دەردەکات