سوودانی لە هەولێر و سلێمانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەکات
- کوردستان
- 13 تشرینی دووەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر، سەرچاوە: krg
ئاڤا نیوز
سوودانی بە سەردانێک لە هەرێمی کوردستانە، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە هەولێر و سلێمانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و سەرۆک حیزبەکان چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات، لەوانە نەوت، بودجە و مووچە، سەرژمێری، پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، دۆخی عێراق و ناوچەکە و بەهێزکردنی سەقامگیری.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سوودانی لە پیرمام لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە، دواتر لە هەولێر چاوی دەکەوێت بە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و نوێنەری هەڵبژێردراوی پێکهاتەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئینجا دەچێتە سلێمانی و چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەی دەبێت.
زانیاریی زیاتر: کاتژمێر سێی دوانیوەڕۆ بە فڕۆکە دەچێتە سلێمانی، لەوێ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ سەڵاحەددین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ؛ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست کۆدەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت