
بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی سەرژمێری گشتی بە سێ قۆناغ دەکرێت، قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تەواوی قۆناغەکان زیاتر لە مانگێکی پێویستە.
وێنە گەورەکە: سەرژمێری گشتی بووەتە ئەلیکترۆنی و بەچەند قۆناغێک دەکرێت، تاوەکو 15 بۆ 20ی 12ی 2024 بەردەوام دەبێت، لە دوای 21ی مانگی 11 هیچ خێزانێک لە پڕۆسەی سەرژمێری تۆمارناکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی یەکەم، کە ئەمڕۆ تاوەکو 19-11-2024 بەردەوامە فۆڕمێک تایبەت بە دانیشتووان پڕ دەکرێتەوە، ناوی سیانی، ناوی دووانی دایک، ڕەگەز، ساڵی لەدایکبوون و پەیوەندی بەسەرۆکی خێزان.
قۆناغی دووەم، 20 و 21ی مانگ دەبێت بۆ ئەوەی، ئەو ماڵانەی کە نەتوانراوە سەردان بکرێت سەردانیان بکەنەوە و هەروەها لێکۆڵینەوە لە لەدایک بوون و مردنی نوێ بکەن.
قۆناغی سێیەم، ئەو فۆرمەی کە سەرووی 70 پرسیاری لەخۆگرتووە لە 22ی مانگ بەدواوە فۆرمەکە پڕ دەکرێتەوە، بژمێری سەرژمێری سەردانی ماڵان دەکات و ئەو فۆرمەی سەرووی 70 پرسیاری لەخۆگرتووە و تێر و تەسەل پرسیارەکانی پەیوەست بە بژێو و خێزانی تێدایە، لە خێزانەکان دەکرێن و فۆرمەکە پڕ دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: گوهدار محەممەد عەلی، بەڕێوەبەری کەرتی تەکنیکی و مەیدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئەو کەسانەی لە 20 و 21ی مانگ بەهۆی ئەرکی دیکەوە ناتوانن لەماڵەوە بن، کێشە نابێت ئەگەر کارتی نیشتمانیی یان ناسنامەکەی لە ماڵەوە بێت، هەروەها مەرجە لە شوێنی نیشتەجێبوون بەگوێرەی کارتی نیشتمانی تۆمار دەکرێن."
گوتیشی، "ناکرێت ئەو کەسەی تۆمار دەکرێت، لە قۆناغی یەکەم لە ناوچەیەک فۆرمی بۆ پڕ بکرێتەوە و لەقۆناغەکانی دیکە لە ناوچەیەکی دیکە بن، دواتر تۆماکردنەکەی کێشەی تێدەکەوێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
بکوژی سێ کەسەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باج لە کۆریای باشوور دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
بکوژی سێ کەسەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت






