زانیاریی نوێ دەربارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دامەزراندنی سێ یەکەمەکان
- کوردستان
- 2024-11-19

قوتابییەک لەکاتی ئاهەنگی دەرچوونی لە یەکێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، نووسراوێکی فەرمیی داوایەک ئاڕاستەی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی دەکات، بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2018ـەوە پرۆسەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان وەستاوە، بەڵام ئەمساڵ بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، دامەزراندن دەستپێکردووەتەوە و بڕیارە سێ یەکەمەکانی ساڵانی 2017-2018 تاوەکو 2022-2023 دادەمەزرێنرێن، هاوکات نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە نووسراوێکی فەرمی داوایەکی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی عێراق کردووە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
لەلایەکی دیکە: لە نووسراوەکەدا کراوە کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی عێراق ڕێکبخرێت بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش بزانە: زیاتر لە دوو مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەربڕیوە کە ژمارەیان زیاتر لە 10 هەزار کەسە، هەروەها ڕەزامەندی لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەربڕیوە کە ژمارەیان زیاتر لە 31 هەزار کەسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی گەیشتە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیتالیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی گەیشتە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیتالیا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بە سەختی بۆردومان دەکرێت




