ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک و پێدانی پۆستی پارێزگار، لەگەڵ لایەنە عەرەبییەکان ڕێککەوتووە ژمارەیەک زیندانی لە گرتووخانەکانی سلێمانی ئازاد بکات کە بەشێکیان تۆمەتی تیرۆریان لەسەرە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی جێبەجێنەکردنی یەكێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی نێوانیان، زاهیر ئەنوەر عاسی ڕۆژی سێشەممە 26-11-2024، بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نەکرد، چونکە ناڕازییە لەوەی یەکێتی یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتن کە ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانیانییە لە گرتووخانەکانی سلێمانی جێبەجێ نەکردووە، ئاڤاش زانیویەتی لەمڕۆژانە یەكێتی زیندانییەکان ئازاد دەکات.
وێنە گەورەکە: یەكێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی لایەنە عەرەبییەکان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک و پێدانی پۆستی پارێزگار، ئازادکردنی نزیکەی 500 زیندانی بوو كە بەشێکیان تۆمەتی تیرۆریان لەسەرە و لە گرتووخانەکانی سلێمانین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشدارینەکردنی ئەو ئەندامە کاریگەری لەسەر حکومەتی خۆجێ و دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەبێت، چونکە ژمارەی ئەندامان بۆ هەشت کەس کەمدەبێتەوە و ناتوانن ڕێژەی یاسایی تەواو بکەن دەنگ لەسەر هیچ پڕۆژەیەک بدەن.
زانیاریی تایبەت: سەرکردەیەک لە هاوپەیمانی عەرەبی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاڤا نیوزی گوت، "یەکێتی پابەندی مەرجەکەی دەبێت و لەم ڕۆژانە ژمارەیەک زیندانی ئازاد دەکات، چونکە پێشووتر ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و نابێت هیچ لایەنێک پێشێلی بکات."
گوتی، "ڕوون نییە ئەو زیندانیانە دەگوازرێنەوە گرتووخانەکانی کەرکووک یان دەگەڕێنەوە نێو خانەوادەکانیان."
باکگراوند: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 یەکێتیی ئیدارەی ئەمنیی کەرکووکی گرتەدەست، لەدوای سەرهەڵدانی داعش و نالەباربوونی دۆخی ئەمنیی پارێزگاکە، زیندانییانی ئەو شارە کە بەشێکی زۆریان عەرەبن بۆ زیندانەکانی سلێمانی گواسترانەوە، لە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک لایەنەکانی عەرەب لەو پارێزگایە دۆخەکەیان بەهەل زانی بۆ ئەوەی زیندانییەکان بگەڕێننەوە کەرکووک.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 16 ئەندام پێکدێت و بۆ هەر کۆبوونەوەیەک پێویستە سەدا 50 کۆ یەک ئامادەبن کە دەکاتە نۆ ئەندام، یەکێتی و ئەو لایەنانەی حکومەتیان پێکهێناوە نۆ ئەندامن، لایەنە ناڕازییەکانیش (پارتی، بەشێکی هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی) کە بەشداریی پێکهێنانی حکومەتیان نەکردووە، هەشت ئەندامیان هەیە، بۆیە دوێنێ کە زاهیر ئەنوەر عاسی بەشداری نەکردووە کێشە دروست بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە





