
لۆگۆی لایەنەکانی یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندی دانوستاندنکاری پارتی گەڕاونەتەوە هەولێر و شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانین و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان کۆببنەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە شاندی پارتی و یەکێتی بە جیا سەردانی لایەنەکان دەکەن بە ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوێنی شاندی پارتی لە سلێمانی لەگەڵ نەوەی نوێ و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە و شاندی یەكێتیش لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەریان کرد، ئەمڕۆش کۆبوونەوەکان درێژەیان دەبێت.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنچشەممە، شاندی یەكێتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د.موسەننا ئەمین، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو بە ئاڤا نیوزی گوت، "هەر لایەنێک بیەوێت سەردانمان بکات پێشوازی لێدەکەین، بەڵام هەڵوێستی خۆمان ناگۆڕین و بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەین."
لەلایەکی دیکە: بزووتنەوەی گۆڕان یەک کورسی لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەدەستهێناوە، هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەشداریکردن لە کابینەی داهاتوو یەکلایی کردووەتەوە و بەشداری لە حکومەتی داهاتوودا ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





