گۆڕان: كشانەوەمان لە پۆستە حكومی و خۆجێیەكان تەنها لەسەر میكانیزمی كارگێڕی ماوە
- کوردستان
- 2024-11-29

وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی گۆڕان ڕێكارەكانی ڕادەستكردنەوەی پۆستە حكومی و ئیدارییەكانی دەست پێكردووە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەو حیزبە بەر لە هەڵبژاردن بڕیاری کشانەوەی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دا.
وێنە گەورەكە: جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بەر لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بڕیاری كشانەوەی لە حكومەت دا. لە پۆستە سیاسییەكان؛ هەریەك لە جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سێ وەزیری كابینەی نۆیەم پابەندی بڕیاری حیزبەكەیان بوون، تەنها دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بە فەرمی ڕایگەیاند پابەندی بڕیاری حیزبەكەی نابێت.
لێدوانی فەرمی: دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە كشانەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی خۆجێیی پارێزگاكان، هەریەك لە مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، كوێستان محەممەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پابەندی بڕیارەكەی جڤاتی نیشتیمانی بوونە و نامەی دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەشكردووە، هەروەها دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر نامەی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی داوەتە وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕوونیكردەوە، دەستلەكارهەڵگرتنی بەرپرسانی حكومی و ئیدارە خۆجێیەكان، پەیوەندی بە ڕۆتین و میكانیزمی كارگێڕییەوە هەیە بۆ وەرگرتنی ئەستۆپەكی لەو بەرپرسیاریەتییانە، دوای ئەو قۆناغە هەر وەزیرێك یان بەرپرسێكی ئیداری لە پۆستەكەی بمێنێتەوە، نوێنەرایەتی بزووتنەوەی گۆڕان ناكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە میونشن کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیران پرسێکی ناوخۆییە






