
لۆگۆی بارەگای بارزانی و وێنەی سەفا مەشهەدانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بارەگای بارزانی سەركۆنەی تیرۆركردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و كاندیدی هاوپەیمانیی سیادە دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناوچەی تارمیەی باکووری بەغدا، ئۆتۆمبێلی سەفا مەشهەدانی، کاندیدی (هاوپەیمانیی سیادە) کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداشە، لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بە ئامانج گیرا و ڕووداوەکە بووە هۆی کوژرانی ئەو کاندیدە.
بڵاوكراوەی فەرمی: بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێنراوێكدا وێڕای سەركۆنەكردنی تیرۆركردنی سەفا مەشهەدانی، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو كاندیدە و هاوپەیمانێتیی سیادە و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە دەکات. ڕاشیگەیاند، کردەوەی لەمجۆرە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی و سەقامگیریی کۆمەڵگە و پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکرێن و ڕادەستی یاسا بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 11ـی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و لەئێستاوە کاندیدەکان بانگەشەی گەرم و گوڕ بەڕێوەدەبەن، سەفا مەشهەدانی یەکەمین کاندیدی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقە کە بە ئامانج بگیرێت و بکوژرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






