بەراورد بە کوردستان ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە شارەکانی عێراق شۆکهێنەرن
- عێراق
- 15 تشرینی یەکەم

دیمەنی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی بەغدا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە شۆفێران ڕەخنە لە دانانی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی دەگرن، ئامارێکی فەرمیی دەزگای ناوەندیی ئاماری عێراق سەبارەت بە ڕووداوە کوشندەکانی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) بەڕوونی گرنگیی بوونی ئەم کامێرایانە نیشان دەدات.
ئامارەکە شۆکهێنەرە و ژمارەیەکی زۆر قوربانی لەخۆدەگرێت، ئەمەش دەریدەخات کە نەبوونی سیستمێکی تۆمارکردنی تیژڕۆیی چەندە کاریگەریی خراپی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی کەمیی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و کەمیی ژمارەی قوربانییەکان لە هەرێمی کوردستان، دەزگاکە ئاماری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی لە ئامارە گشتییەکەدا دەرهێناوە. دەزگای ناوەندیی ئاماری عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم کەمبوونەوەی ڕووداوانە لە کوردستاندا، بە پلەی یەکەم، بەهۆی دانانی کامێرای تۆمارکردنی خێراییە لە شەقام و ڕێگاکانی کوردستان.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی نوێترین ئامارەکانی دەزگاکە، تەنیا لە ساڵی 2024دا (جگە لە هەرێمی کوردستان):
٠ 11 هەزار و 738 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمار کراون.
٠ لەناو ئەم ڕووداوانەدا، دوو هەزار و 103 حاڵەت هەبووە کە لە یەک ڕووداودا چەندین کەس گیانیان لەدەست داوە.
٠ نۆ هەزار و 660 ڕووداوی دیکە بوونەتە هۆی برینداربوون و زیانی ماددی.
٠ بە تێکڕا، ڕۆژانە 32 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوودەدەن، کە نزیکەی شەش ڕووداویان کوشندەن.
٠ نزیکەی هەموو چوار کاتژمێرێک ڕووداوێکی کوشندەی هاتووچۆ ڕوودەدات و چەند کەسێک گیان لەدەستدەدەن.
زانیاریی زیاتر: دەزگای ناوەندیی ئامار ئاشکراشی کردووە کە ڕێگاکانی نێوان بەغدا - کەرکووک، ناسرییە - بەسرە، بەغدا - مووسڵ و نەجەف - کەربەلا زۆرترین ڕووداوی کوشندەیان لێ ڕوودەدات و بەشێکیان بە "ڕێگای مەرگ" ناوبراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





