
دیمەنی ئاگر لە بەلوعەی ئاوی ماڵان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی سەیر و ترسناکدا، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری بەسرە، کە بە دەوڵەمەندیی بە نەوت ناسراوە، لەجیاتی ئاو لە بۆڕی ماڵانەوە غاز دێتە دەرەوە. ئەم حاڵەتە دروشمی "ئاو نهێنی ژیانە" دەگۆڕێت بۆ "ئاو ئامرازی سووتانە" و نیگەرانییەکی زۆری لەناو هاووڵاتییاندا دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، دانیشتووانی گەڕەکێکی بەسرە شۆک بوون کاتێک بۆیان دەرکەوت لە کاتی کردنەوەی بەلوعەکانی ئاودا، بۆنێکی ناخۆشی غاز بڵاو دەبێتەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، پیاوێک بەلوعەی ئاوی ماڵەکەی دەکاتەوە و کاتێک چەرخێکی لێدەدات، یەکسەر گڕ دەگرێت، وەک ئەوەی چەرخ لەسەر تەباخێک بدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: خاوەنی ماڵەکە ڕایگەیاندووە کە ئەم حاڵەتە گەڕەکێکی تەواوی گرتووەتەوە و جگە لە غاز، بڕێکی کەم ئاویش لەگەڵیدا دێتە دەرەوە.
هاووڵاتییان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لە دۆخی بێئاوییەکی زۆر لە پارێزگاکەیان و دەڵێن: "ئێمە بە بنەڕەتدا ئاومان بە قەترە پێدەگات، بەڵام بەو دۆخی بێئاوییە ڕازین نەک غاز ماڵمان کاول بکات."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەرپرسانی ئاوی پارێزگای بەسرە ئەم حاڵەتەیان بە "نامۆ" و "کێشەیەکی تەکنیکی" لە تۆڕی دابەشکردنی ئاوی ئەو ماڵە لێکداوەتەوە. ئەوان پێیان وایە ڕەنگە غاز لەگەڵ بۆڕی غازی ماڵێکی دراوسێیاندا تێکەڵ بووبێت، بەتایبەتی کە ئەو گەڕەکە کۆنە و بەردەوام کێشەی تۆڕی دابەشکردنی ئاو و ئاوەڕۆیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: ئەم ڕووداوە، کێشەی قووڵی خزمەتگوزارییەکان لە بەسرە جارێکی دیکە دەخاتەوە بەرچاو. لەوەتەی ئەم پارێزگایە هەیە، خەڵکەکەی خەون بە چۆڕێک ئاوی شیرینی خواردنەوە دەبینن. هەرچەندە هەموو حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیان داوە، بەڵام تا ئێستا نەک هەر ئاوی شیرین دابین نەکراوە، بەڵکو کێشەی ئاوی سوێریش وەک خۆی ماوەتەوە. لە هەندێک ناوچە و گەڕەک بە هەفتە ئاو نییە و هاووڵاتییان بە هاوین و زستان ئاو دەکڕن.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەسرە ڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و دەوڵەمەندترین پارێزگای عێراقە بە سەرچاوە سروشتییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ پاڵەوانێتیی جامی عەرەب بۆ تۆپی پێ دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
مەترسی لەسەر دابەشکردنی دوو بەشەخۆراکی ئەمساڵ هەیە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بەهۆی کەمی باڵەخانە ژمارەیەک قوتابخانە کراونەتە سێ دەوامی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
30 تشرینی دووەم

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
30 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ پاڵەوانێتیی جامی عەرەب بۆ تۆپی پێ دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
مەترسی لەسەر دابەشکردنی دوو بەشەخۆراکی ئەمساڵ هەیە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بەهۆی کەمی باڵەخانە ژمارەیەک قوتابخانە کراونەتە سێ دەوامی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی پێدانی زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی هەموار دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەبارەت بە گەیشتن بە ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا گەیشبینە





