
لۆگۆی بەرەی گەل. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆكی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل، لە زیندانەوە پەیامێكی بۆ ئەندام و لایەنگرانی بەرەی گەل ناردووە و دووپاتی دەكاتەوە كە بەرەی گەل بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: لەبارەی بەشداریکردنی بەرەی گەل لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی 5ـی ئەم مانگە، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی كە هەر خۆی سەرۆكی لیستی بەرەی گەلە لەم هەڵبژاردنە باسی لەوە كرد، لاهوور شێخ جەنگی، کەسە نزیکەکانی و بەرپرسانی حیزبەکەی سەرپشک کردووە خۆیان بڕیار بدەن بەشداری هەڵبژاردن بکەن یاخود نا.
لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆكی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ پەیامێكمان ئاڕاستەی لاهوور شێخ جەنگی كرد لە زیندان، دەربارەی بەشداربوون یاخود بەشدارنەبوون لە هەڵبژاردندا؛ وەڵامم پێ گەیشتەوە كە "بەڵێ؛ بەشدار دەبین و بەردەوام دەبین"
باکگراوند: شەوی 22ـی ئابی ئەمساڵ، هێزێکی زۆری کۆماندۆ و دژەتیرۆری یەکێتی هێرشیان کردە سەر شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە تەنیشت هۆتێل لالەزار، دوای شەڕێکی چەند کاتژمێری سەرەنجام، لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگیی برای دەستگیرکران و ژمارەیەک چەکدار لە هەردوولا کوژران. هاوكات بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا؛ 200 بۆ 250 کەس كە ئەندامی و لایەنگری حیزبەكەی لاهوور شێخ جەنگیـن، لە شەوی ڕووداوەکەی لالەزار دەستگیر کراون و ئێستا لە زیندانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






