
خافێر میلی، سەرۆکی ئەرجەنتین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ، جارێکی تر بە شێوازە تەنزئامێزە تایبەتەکەی خۆی، گاڵتە بە جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکات و باس لە گەشتەکانی بۆ کەنار دەریاکان دەکات. ئەم قسانەی ترەمپ لە کاتی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هات، کە لەتەنیشت سەرۆکی ئەرجەنتینەوە وەستابوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەنووسێک پرسیاری لە ترەمپ دەکات ئایا سەردانی ئەرجەنتین دەکات، ترەمپ بە شێوازێکی گاڵتەجاڕانە وەڵامی دایەوە: "وەڵا کاتم نییە، کاتم هەبوایە حەزم دەکرد وەک بایدن منیش بچم بۆ کەنار دەریاکانی ئەرجەنتین، خۆم چەور بکەم و خۆم بخەمە بەر ئەو خۆرە و لەناو لمدا یاری بکەم."
لێدوانی فەرمی: ترەمپ گوتی: "بایدن دەچوو بۆ ئەو کەنار دەریا، دەکەوت بە سەر دەم، نازانم بۆ." پاشان لەبارەی خۆیەوە وتی: "هەست دەکەم بۆ من گونجاو نییە، لەناو ئەو هەموو خەڵکەدا قاچ و قۆڵم ڕووت بکەم."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ جەختی لە جەستەی خۆی کردەوە بە بەراورد بە بایدن: "من لە بایدن کەڵەگەتترم، پوزم قایمترە. بایدنی دوو چڵە ئێسقان و کیلۆیەک گۆشتی پێوەبوو."
لە کۆتایی قسەکانیشیدا، ترەمپ بە پرسیارێک کۆتایی بە تەنزەکانی هێنا: "بەس پێم بڵێن بایدن چی دەکرد لە کەنار دەریا؟ بەردەوام لەوێ بوو، داڵغەی لێدەدا."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای لێدوانەکەی ترمپ؛ مالیکی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەها ئەعرەجی: هەوڵ دەدرێت ناتەبایی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی دروست بکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات






