دوای بەدواداچوونی ئاڤا کێشەی وەرگرتنی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆکان چارەسەر کرا
- کوردستان
- 15 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا بۆ گرفتی وەرگرتنی قوتابییانی دەرچووی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، وادەی چارەسەرکردنی کێشەکە ڕاگەیێنرا و ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنیان درا. ئەم هەنگاوە دوای نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هات بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، کە بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی ئەم قوتابییانە بوو.
بەدواداچوونی ئاڤا: پێشتر، قوتابییانی دەرچووی خوێندنی ئیسلامی لە وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان ڕووبەڕووی کێشە ببوونەوە، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لەناو قوتابییان و خێزانەکانیاندا دروست کردبوو. دوای بڵاوبوونەوەی بابەتەکە لە ئاڤا و بەدواداچوونەکانی، وەزارەتی ئەوقاف بە خێرایی نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، کە تایبەت بوو بە چارەنووسی دەرچووانی قوتابخانە ئیسلامییەکان.
لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی خۆی لەسەر وەرگرتنی قوتابییانی قوتابخانەکانی خوێندنی ئیسلامی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەربڕی. بەپێی ئەم بڕیارە، قوتابییانی دەرچووی خوێندنی ئیسلامی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 وەک ساڵانی پێشوو دەتوانن لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگیرێن.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان 20 قوتابخانەی ئامادەیی ئیسلامی هەیە کە سەر بە وەزارەتی ئەوقافن. دەرچووانی ئەم قوتابخانانە لە کۆلێژەکانی زانستە ئیسلامییەکان و بەشەکانی زمانی عەرەبی لە زانکۆکانی کوردستان وەردەگیرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






