تا مانگی ڕەمەزان هەزار مامۆستای ئایینی بەخۆڕایی گەشتی عومرەیان بۆ ڕێكدەخرێت
- هەواڵ
- 15 تشرینی یەکەم

دیمەنی بەڕێکەوتنی حەجخوازان بۆ ماڵی خوا. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، زیاتر لە 500 مامۆستای ئایینی بەخۆڕایی گەشتی عومرەیان ئەنجامداوە، پلانیش وایە؛ تاوەكو مانگی ڕەمەزان، گەشتی عومرە بۆ هەزار مامۆستای دیكەی ئایینی بەخۆڕایی ڕێكبخرێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا، گۆرانکاریی گەورە و ڕیشەیی لە سیستمی دیجیتاڵی بۆ ڕاییكردنی سەرجەم مامەڵە حكومییەكان كراوە، پرۆسەی حەج و عومرە لە هەرێمی كوردستان هەنگاوی جۆریی ناوە و لە ئایندەشدا گۆڕانكاری و خزمەتگوزاریی زیاتر پێشكەش بە حاجییان و عومرەكاران دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەمەبەستی هاوکاریکردنی مامۆستایانی ئایینی و زیاتر گرنگی پێدانیان، لەماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، گەشتی عومرە بۆ زیاتر لە 500 مامۆستای ئایینی بەخۆڕایی ڕێکخراوە و پلانمان وایە، تاوەكو ڕەمەزان هەزار مامۆستای ئایینی ببەینە گەشتی عومرە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ستوونی، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی 200 مامۆستای ئایینی و موفتی، پرۆسەی حەجیان بەخۆرایی ئەنجام داوە و ساڵ بە ساڵیش بە هاوکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بە پاڵپشتی خودی وەزیر، گرنگی زیاتر بە مامۆستایانی ئایینی دەدرێت چ ئەوانەی بە شێوەی هەمیشە دامەزراون یاخود ئەوانەی گرێبەست و خۆبەخشن.
باكگراوند: ساڵانە زیاتر لە 40 مامۆستا ئایینی و پێنج موفتیی هەرێمی کوردستان، بەخۆرایی بەشداری پرۆسەی حەج دەکەن؛ بەمەبەستی ڕێنماییکردنی حاجییان لە بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و جێبەجێكردنی مەناسیكەكان بەشێوەی دروست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






