
ئاڤا نیوز
هاوکاریی دارایی مانگی 11ـی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و زیاتر لە 20 هەزار پێشمەرگە لە ڕێگەی هەژماری من هاوکارییەکە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: هێزەکانی هاوپەیمان لەپاڵ پێدانی هاوکاریی سەربازی و لۆجیستیی مانگانە هاوکاری دارایی بە سەرووی 50 هەزار پێشمەرگە دەدات کە زیاتر لە 20 هەزار پێشمەرگە لە ڕێگەی هەژماری من هاوکارییەکە وەردەگرن، تاوەکو 01-01-2026 پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای گوت، "هاوکارییەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە بەشێکی ئەو بانکانەی هاوکارییەکە دابەش دەکەن ئاگادارکراونەتەوە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 20 هەزار پێشمەرگە لەڕێگەی هەژماری منەوە هاوکارییەکە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەمگینترینی سەر ئاستی ئێرانن






