گومان دەکرێت پێشمەرگەیەكی دیلی دەستی داعش لە بەندیخانەیەکی سووریا دۆزرابێتەوە
- کوردستان
- 2024-12-08

وێنەی عیسا عەبدوڵڵایە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دەنگۆ هەیە پێشمەرگەیەكی خەڵکی ناحیەی دینارتەی ئاکرێ كە 10 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن داعش بەدیل گیرابوو، لە گرتووخانەیەکی سووریا دۆزرابێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی داعش هەزار و 820 پێشمەرگە شەهید بوون، 14 هەزار بریندار بوون و زیاتر لە 60 پێشمەرگەش بێسەروشوێن بوون، ژمارەیەک لەوان بەدیلی کەوتنە دەست داعش.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو کەسەی دەنگۆ هەیە پێشمەرگەکە بێت ناوی عیسا عەبدوڵڵایە و ساڵی 2014 لە زوممار لەلایەن داعش بەدیل گیرا. پێدەچێت دواتر لە مووسڵەوە لەگەڵ دەیان دیلی دیکە لەلایەن داعشەوە گوازرابێتەوە ناوچەكانی ژێر حكومڕانی خۆی لە سووریا، دوای تێکشکاندنی داعشیش ژمارەیەکیان هەر لە بەندیخانەکان ماونەتەوە و ئازاد نەکراون.
چی ڕووی دا: هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەسەرۆکایەتیی دەستەی تەحریرولشام، لە ڕۆژانی ڕابردوودا تاوەکو ئەمڕۆ کە ڕژێمی بەشار ئەسەدیان بەتەواوی ڕووخاند، هەر شارێکیان کۆنترۆڵ دەکرد دەرگای بەندیخانەکانیان دەشکاند و سەرجەم زیندانییەکانیان ئازاد دەکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەگەڵ شکاندنی دەرگای بەندیخانەکان دەیان چیرۆکی خەمناک و سەیر و جیاواز ئاشکرابوون، یەکێک لە چیرۆکەکان پێدەچێت چیرۆکی عیسا عەبدوڵڵای پێشمەرگە بێت. ئاڤا لەگەڵ عەبدوڵڵا خدر، باوكی ئەو پێشمەرگەیەی داعش بەدیل گرتوویەتی قسەی کردووە و دەڵێت: "نازانم کوڕەکەی ئێمەیە یان نا، خەڵک پەیوەندیمان پێوە دەکات و دەڵێن ناوی کوڕەکەتان لەناو لیستی گیراوانی بەندیخانەكانی سووریادایە، ئێستاش سەرقاڵی سۆراغی زیاترین".
لێدوانی فەرمی: عوسمان ڕیشە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێمەش تەنیا گوێبیستی ئەو هەواڵە بووین و بەدواداچوونی بۆ دەکەین، ئەگەر ڕاست بوو یان هەر پێشمەرگەیەکی تر لە سووریا بێت، دەیانگەڕێنینەوە کوردستان".
پەیامنێری ئاڤا چووەتە لای مام عەبدوڵای باوکی عیسا و هاوژین و منداڵەکانی. هەموویان دەستی چاوەڕوانییان لەدەست ناوە و چاو لە دەرگان موعجیزەیەک بخولقێت و باوکیان خۆی بە ماڵدا بکات. هاوژینی پێشمەرگەکە دەڵێت: "دوو لە مناڵەکانم شیرەخۆر بوون کە باوکیان دیارنەما، شێوەی باوکیان بیرنەماوە، لەوەتەی ئەو هەواڵە هەیە زوو زوو پێمدەڵێن وێنەی باوکمان پێشانبە با شێوەی ببینین و کە هاتەوە بیناسینەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کوردستان زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: دەمانەوێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشی ڕاستەقینە بین






